شەپۆلێکی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم  ڕایگەیاند “ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە ١١.١١.٢٠٢١ مانگ ئاسمانى ناوچە شاخاوییە سنورییەکان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى پارێزگاکان بەتایبەت ناوچەشاخاوییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر.”

بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ بارانبارین ئەگەرى بەفر بارین لەو ناوچە شاخاوییانەى لە سەرووى بەرزى ٢٢٠٠م لە ئاستى ڕووى دەریان هەیە.

پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەرى نمە باران لە ناوچە جیاجیاکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و  پارێزگاى هەولێر هەیە لە کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى.

ئەوەشی خستووەتەڕوو “دواى نیوەڕۆى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەو ناسەقامگیرییە لە سەر بەشێک ناوچەکەمان بە تەواوى کۆتایى دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت و ناوچە شاخاوییەکان هەر بە نیمچە هەورى دەمێنێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button