عەلی قەرەداغی: ئەوەی بەسەر پەنابەرەكاندا دێت هەموومان لێی بەرپرسین

لڤین:
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایگەیاند، بەرپرسیارێتی ئەوەی كە ئێستا بەسەر پەنابەرەكاندا دێت خستە ئەستۆی دەسەڵاتداران و مسوڵمانان لەوەی كە نەیانتوانی لە خۆیان بگرن ژیانێكی شایستەیان بۆ دابینبكەن.
عەلی قەرەداغی لە فەیسبووکی خۆی بڵآویکردەوە “ئێمە بەرپرسیارین بەرامبەر بەخوا لە ئەو برسێتی و نەهامەتی و گرفتانەی كە ئەو پەناهەندانە توشی بوون، چونكە ئەگەر ئێمە لە خۆمان بگرتنایە ژیانێكی باشمان بۆ فەراهەم بهێنانایە ئەوان كۆچیان نەدەكرد”.
ئەو بەبیری هێناوەتەوە “لە سەدەكانی ناوەڕاستدا دانیشتوانی ئەوروپا لە تاریكستاندا دەژیان، بەڵام كەوتنە خۆیان و ئەو نەفامیەیان بەجێ هێشت و ئەم شارستانیەتەیان بنیات نا، ئەویش پاش ئەوەی بەخۆیاندا چونەوەو پلانی ژیانێكی باشیان بۆ ئایندە دارشت، لەو ڕۆژەوە ئەوان زیاتر بیر لە گفتوگۆو لەیەكتر گەیشتن و یەكبوون دەكەنەوە”.
دەشڵێت: ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ پەرتەوازە دەبین و یەك ناخوێنینەوە و خوێنی یەكتر دەڕێژین، ئەوان گرنگترین هۆكار كە پێشكەوتنی زانستییە دەستیان پێكردو گەشەیانپێدا، ئێمە پێویستمان بەیەكبوونە.
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان دەشڵێت: ئێمە لەم ڕۆژگارەدا پێویستمان بەوە هەیە كە لەگەڵ برا و خوشکە پەنا هێندەكان کۆچبەرەکان یەكبگرینەوە و هەست بە ئازارەكانیان بكەین.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button