وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: خۆتان بپارێزن لە بڵاوکردنەوەی کلیپەکەی هەڵکەوت زاهیر

لڤین:

وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم بە نوسراوێکی فەرمی داوای کردووە، پێویستە ڤیدیۆ کلیپی (مەدرەسەی) ئاواز دانەر، هەڵکەوت زاهیر بسڕێتەوە، بەپێچەوانەوە خۆیان دەیسڕنەوە، ئەوەش بەهۆی وێنەیەکی نەرێنی مامۆستا و پڕۆسەی خوێندن دەخاتە بەر دیدی بینەران. 

لە نوسراوێکی شێروان خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کە ئەمڕۆ دەرچووە، تیایدا هاتووە “ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە، نوسینگەی وەزیر، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ڤیدیۆکلیپێک بەناوی (مەدرەسە) بڵاوکراوەتەوە کە کۆمەڵە کەسێک لە نێو هۆڵێکی خوێندن گۆرانی دەڵێن و ناوەڕۆکەکەی وێنەیەکی نەرێنی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنەوە  نیشان دەدات، هەروەها بەشێوەیەکی نەشیاو باس وێنەی مامۆستا دەکات، کە ئەمەش دوورە لە واقعی قوتابخانە و هۆڵەکانی خوێندن.”

ئاماژەی بەوەشکردووە ” ئەوەش پێچەوانەی مادەی سێیەم، لە بڕگەی سێیەم لە ڕێنوێنی ژمارە یەکی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان”.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، “بۆیە گشت میدیا بینراو بیسراوەکان ئاگادار دەکەینەوە خۆیان لە پەخشکردنی ئەو کلیپە بەدوور بگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button