لە حەوت مانگدا لە ئێران زیاتر لەهەشت هەزار کەس بەڕوداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

لڤین:
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، لەماوەی حەوت مانگی پێشوودا 8200 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگەوبانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە کەمال هادیانفەر، سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، لە پلە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، کە لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 713 هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە جادەکانی ئێراندا ڕوویداوە.
هاوکات عەلی هەمەخانی، جێگری پۆلیسی هاتووچۆی تارانی پایتەختی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە لە هەر دوو ڕۆژێکدا سێ کەس لەتاران لەئەنجامی ڕووداوی هاتووچۆدا گیان لەدەستدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button