کونسوڵگەری بیلاروسیا لە هەرێم و عێراق داخرا

لڤین:
حکومەتی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڕیاریدا بە داخستنی کونسوڵگەری بیلاڕوسیای لە بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی کونسوڵگەری بیلاڕوسیا لە بەغداد و هەولێر، ئەوەش وەک هەولێک بۆ رێگریکردن لە کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە رێگەی وڵاتی بیلاڕوسیاوە.
لە ناوەڕاستی ئەمساڵيوە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و عێراقە هەوڵیانداوە لە سنوری نێوان پۆڵندا و بیلاڕوسیاوە خۆیان بگەیننە وڵاتانی ئەوروپا، کە تا ئێستا چەند کەسێک لەو ڕێگەیەدا گیانیان لەدەستداوە.