لە سەر داوای کونسوڵخانەی ئێران ژمارەیەک هاوڵاتی لە سەیدسادق دەستگیر دەکرێن

 لڤین:

لە سەر داوای کونسوڵخانەی ئێران لە شاری سلێمانی ژمارەیەک هاوڵاتی لە سنوری سەیدسادق دەستگیرکراون و هۆکارەکەشی بۆ هەڵکوتانە سەر چەند بارهەڵگرێکی ئێرانی دێت لە ناوچەکەدا.

بە گوێرەی زانیاریەکانی لڤین پرێس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کونسوخانەی ئێران لە سلێمانی سکاڵآی کردووە لەسەر ئەوەی کە چەن بار هەڵگرێکی ئێرانی لە سنوری سەید سادق لە لایەن خەڵکانی نەناسراوەوە هێرشیان کراوەتە سەر و جامی ئۆتۆمبێلەکانیان شکێندراوە.

هەر بەو هۆیەوە ئاسایشى سلێمانى، یاریده‌ده‌رێتى ئاسایشى سه‌یدسادقى ‌ ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەو کەسانە، هاوکات ژماره‌یه‌كىش له‌هێزه‌كانى ئاسایش له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و قه‌زایه‌وه‌ ڕویان له‌و قه‌زایه‌ كردووه‌ بۆ هاوكاریكردنى ئاسایشى قەزاکە.
زانیاریەکانی لڤین ئاشکرای دەکەن کە دەیان گەنج لە سنورەکەدا بانگهێشتی ئاسایشکراون و تا ئێستاش تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرنەکراوە، ئەو بارهەڵگرانەی هێرشیانکراوەتە سەر لەنێوان گوندەکانى (گرێزەو کانى پانکە) بوون.
دیاری رەفیق لە لێدوانێکدا لەو بارەیەوە بە ڕاچڵەکینی ڕایگەیاندووە کە ئەوان چوار کەسیان دەستگیرکردووە و گومانیان لەسەرە، بەڵام پێدەچێت ئەو کەسانەش ئەنجامدەری کارەکە نەبن، بۆیە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە.

زانیاریەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن هەر کەسێک لەو کاتەی هێرشکراوەتە سەر بارهەڵگرەکان لە کامێرا چاودێریەکانی ئەو نزیکان دەرچوبێت بانگهێشتی ئاسایش دەکرێت و پرسیاری لێ دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button