کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی هاوکاری پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا بڵاوی كردەوە، هەماهەنگیان لەگەڵ ڕێكخراوێكی ئەمەریكی کردووە کە بە چەند پرۆژەیەك پشتگیری وەزارەتی پێشمەرگە دەكات.
كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند: بەھەماھەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتی، رێکخراوی “سپیریت ئۆڤ ئەمەریکا” پشتگیری وەزارەتی پێشمەرگە دەکات لە ڕێگای چەندین پرۆژە.
باس لەوەش دەكات پرۆژەكان بریتین لە: بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یارمەتیدانی دامەزراندنی سەنتەرێکی زمانی ئینگلیزی بۆ پێشمەرگە، پێشکەشکردنی جل و بەرگی پێویستی خۆپارێزی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ھەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.