بافڵ تاڵەبانی: چوار سەرکردایەتییەکەی یەکێتی دەرکراون نەک دوورخرابنەوە

لڤین:

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی (شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئاساییە و باسی شتەکانی خۆمان و پەرلەمان دەکەین و کاک قوبادیش ئامادە دەبێت”.

پشتڕاستيشی کردەوە: “ئەو چوار کەسە دەرکراون نەک دورخرابێتنەوە”.

ڕۆژی 2ی تشرینی دووەمی 2021، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڕیاری دا لاهور جەنگى و چوار ئەندامى سەرکردایەتى لە ریزەکانى یەکێتى دوربخرێنەوە، “بەهۆى ئەوەى چەند خاڵێکى پەیڕەوى ناوخۆیان پێشێلکردووە لەناویاندا بانگەشەکردن بۆ لایەنى دیکە و دژایەتیكردنی لیستی یەكێتی.”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button