شێروان شێروانی لەكاتی دادگاییكردنەكەیدا داوایەكی هەبووە

لڤین: عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان كە ئەمڕۆ ئامادەی دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان بوو تۆمەتەكانی شێروان شێروانی ئاشكرا دەكات و وەڵامەكانی ئەو تۆمەتبارەش ئاشكرا دەكات.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت هیچ شتێك لەسەر شێروان شێروانی نەسەلمێندرا و سەرجەم ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵی رەتیكردنەوە، پێش ئەوەی دادگاش سزای بدات وتویەتی با خەڵك وەك تیریست و سیخور نەمناسن چیتان بینیوە لە دادگاییەكە بۆ خەڵكی ئاشكرا بكەن.

ئەو پەرلەمانتارە وەك سەرجەم ئەو پارێزەرانەی لە دادگاییەكەدا بەشداربوون رەخنەی لە شێوازی مامەڵەی داواكاری گشتی گرت، بەڵام نە ئەو پەرلەمانتارە و نە پارێزەرەكانیش وردەكاری رۆڵی داواكاری گشتیان ئاشكرا نەكردووە لە دادگاییەكەدا.

چیرۆكی تۆمەتەكانی شێروان شێروانی و وەڵامی تۆمەتباركراوەكە:

ئەمە چیرۆكی شیروان بوو

كاتژمێر نزیك دەبوەو لە ٢:٣٠ ، گوتەی داواكاری گشتی و نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش و پارێزەرانی بەرگریكارو تۆمەتباران وەرگیرابوو.. چاوڕێ بوین دەستەی دادوەری بگەڕێنەوە بۆ ڕاگەیاندنی حوكمی دادگا.
چەند خولەكێك لەگەڵ شیروان و ئەو چوار كەسەی دیكە قسەم كرد..

من و شیروان چەندین جار یەكمان دیوە، ھاتوەتە ماڵم و ڕۆشتومەتە ماڵی، ساڵی ٢٠١٨ كە لە زاخۆ پەلاماردرام شیروانم لەگەڵ بوو.. واتە دۆستایەتی و ناسراویمان ھەبوو…

شیروان لە قەفەزی تۆمتبوو، زۆر لاوازبوو، باسی شوێنێ زیندانی بۆ دەكردم كە ھۆڵێكی بچوكە جێگای ٣٠ كەسەو نزیكەی ١٠٠ كەسی تێدایە!! لە نێو باسی بێتاوانی خۆی لە پڕ وتی: عەلی تەكلیفێكم لێت ھەیە دەتوانی شتێكم بۆ بكەیت.. وتم: چی؟

وتی: عەلی گرنگ نیە چەند سزا دەدرێم، بەس تكات لێدەكەم ئەوەی لە دادگا بینیت وەك خۆی بیگەیەنە، باخەڵك وانەزانێ من تیرۆرستم یان سیخوڕی بۆلایەنێكی دەرەكی دەكەم. چیت دیوە لەم دادگا وەك خۆی بیگێڕەوە..

وتم: بیخەمبە و ھەمویم نوسیوە و دەیگەیەنم..
ئەو بەڵێنەی دام، لێرە جێبەجێی دەكەم..
وەك خۆی چیرۆكی دادگایی كردنەكە دەگێڕمەوە..

شیروان تۆمەتباركرا بەوەی داوای زانیاری دەكات لەسەر بەرپرسێكی ئەمنی سمێل، شیروان ڕەتیكردەوە ئەو دەنگە دەنگی ئەو بێت!

ئەو دەنگە ھی ھەر كەس بێت ( شیروان لەبەردەم دادوەر وتی : ھی من نیە) تەنیا پرسیاری ئەوەی كردبوو ئەو بەرپرسە كێیەو چیە… ھیچ شتێكی تێدا نەبوو تاوانی بەرامبەر ئەنجام بدرێت و ڕۆژانە ڕۆژنامەنوس ئەو پرسیارانە دەكەن..

یەكێك لەو تۆمەتانەی ئاراستەی شیروان كرا، وێنەی بارەگای دەزگای ئەمنی گرتوەو ئەمە كاری سیخوڕیە…

شیروان وتی: من ڕۆژنامەنوسم و سەرنوسەری گۆڤاری باشوربوم، ئەو وێنانەی گرتومە وێنەی زیندانی نھێنین نەك دەزگای ئەمنی و پێش ساڵی ٢٠١٥ لە گۆڤاری باشور بڵاومكردەوە، بۆ ئێستا لەسەری دادگایی دەكرێم ؟

پلانی عەسكەریم ئاشكرانەكردوە، شاھید قسەی كردوە سجنەو كەسیش سكاڵای نەكرد لەسەرم ئەوكات..

داواكاری گشتی، كە زۆر توندبوو لەسەر سزادانی شیروان و وتی: تۆ ئەندامی سەندیكای ڕۆژنانوسان نیت، چۆن كاری ڕۆژنامەوانی دەكەیت! پێوابوو ئەمە تاوانە؟ چەندین جار پێداگیری لەسەر ئەمە كرد..

شیروان وتی: ئەو گۆڤارەی من سەرنوسەری بوم مۆڵەتی ھەبوە، ھیچ مەرجێكی یاسایی نیە، كە ڕۆژنامەنوس ئەندامی سەندیكا بێت..

تۆمەتێكی دیكە ئاراستەی شیروان كرا، ئەوەبوو بەشداری خۆپیشاندانی دھۆك لە ٥ی ٢ی ٢٠٢٠ كردوە ئایا مۆڵەت ی ھەبوو؟

شیروان وتی: بەشدار نەبوم.

تۆمەتێكی دیكە ئاراستەی شیروان كرا، دروستكردنی گروپ بوە؟

وتی: تەنیا گروپی چاتمان ھەبوەو بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر گەندەڵی و خراپی خزمەتگوزاری، و بەنیازی نوسینی پەرتوكێك بوم لەسەر تیرۆری سیاسی لە ساڵی ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠، ئەمەش پێویستی بە كۆكردنەوەی زانیاری و بەڵگە ھەبوە..

شیروان ڕەتیكردەوە لە ھیچ گروپێكی چەكداریدا بەشدار بوبێت، وتی: من دژی چەكم و دژی كوشتنم، نەك چەكم نەبوەو لە ماڵیشمدا ھیچ جۆرە چەكو تەقەمەنیەك نەگیراوە، ھەر نازانم چەكیش بەكاربێنم..

ھیچ بەڵگەیەك نەخرایەڕوو كە شیروان بەشێك بێت لە ھیچ گروپێكی چەكداری یان ھیچ چەك و تەقەمەنیەك لە ماڵیدا گیرابێت..

شیروان، تۆمتباركرا ئەندام بوە لە ڕێكخراوێك بەناوی ١٧ی شوبات، ئەم ڕێكخراوەش مۆڵەتی نیە
شیروان، وتی: لە بەلجیكا مۆڵەتمان ھەیە، ڕێكخراوەكەی ئێمە سیاسی و چەكداری نیەو ھەر كارێكم كردوە لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ و كاری ڕۆژنامەوانی بوە.

شیروان، تۆمتباركرا بەوەی وێنەی فڕۆكەیەكی لە دورەوە لە فڕۆكەخانەی ھەولێر گرتوە لە كاتی ھەستاندا، شیروان ڕەتیكردەوەو وتی: ئەو وێنە ھی ٢٠١٢ لەگەڵ دوو ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی چومە سەری كانی و لەوێ وێنەگیراوە نەك ھەولێر..

لەبارەی پەیوەندی بە پەكەكەوە، شیروان وتی: ھیچ پەیوەندیەكم بە پەكەكە نیەو خیلافیشم ھەیە لەگەڵیان..
تۆمەتباركرا بەوەی، وێنەی ھەندێك ئەفسەر لە میسنجەرەكەیدا ھەبوە…

شیروان، وتی: ئەو وێنانە من بۆ كەسم نەناردوە، بەڵكو ئەو كەسە بۆ منی ناردوە”سیخوڕ”ی بەسەرەوە كردوم، كەواتە: ئەو كەسە بۆ دەستگیر نەكراوەو تاوانی من چیە؟

یەكێكی دیكە لەو تۆمتانەی ئاراستەی شیروان كرابوو پەیوەندیە بەلایەنی دەرەكی و پێدانی زانیاریە دژ بە ھەرێمی كوردستان…

داواكاری گشتی وتی: مەبەستیان ئەوەبوە لە سومعەی ھەرێم بدەن لە نێوەندە جیھانیەكان..

شیروان، رەتیكردەوەو وتی: پەیوەندیم بە ھیچ لایەنێكی دەرەكیەوە نیە لە شتەكانیان پێچەوانەی ھەیە جارێك دەڵێن بە ئەمریكاوەو جارێك دەڵێن بە ئێران..

بەڵێ پێشتر لەگەڵ نوێنەری سەندیكای پارێزەرانی پارێزەرانی ئەمریكا دانیشتوم، ئەویش دوای دەستگیكردنم..

منیش چۆن گیروام پێم وتن… وتیان: دەتوانین لەڕێگای گەورە پارێزەرانی جیھانی و دۆسیەكەشت دەنێرین بۆ بەشی ئازادی رادەربڕین لە نەتەوە یەكگرتوەكان..

بەشداری خولی ڕۆژنامەوانیم كردوە نەك سیاسی..

بەھیچ شێوەیەك مەبەستم لەكەداركردنی ناوبانگی ھەرێم نەبووە، ئەوە ئیشی من نیە، وەك ڕۆژنامەنوسێك زانیاریم بڵاوكردوەتەوە..

تۆمەتێكی دیكە ئەوەبوو.. بۆچی لە فنلنداوە پارە بۆ خێزانی تەحویلكراوە.

شیروان وتی: من یەكەم جارە شتی وا ببستم .

تۆمەتێكی دیكە ئەوەبوە داوای زانیاری كردوە لەسەر دادوەرێك ، شیروان رەتیكردەوە..

شیروان وتی: دوو لاپتۆپ و موبایلێكم گیراوە، پاسۆردی یەكیانم لە ژێر ئەشكەنجەدا كردەوەو ئەوانی دیكە نازانم چۆن كراوەتەوە..

دادوەر وتی دواقسەت چیە..

وتی: من بۆ ئازادی ژیاوم باوەڕم بە توندوتیژی و كوشتن و سیخوڕی نیە… رەتی دەكەمەوەو باوەرم بە مرۆڤ كوشتن نیە، ئەگەر من بەشێكم لە گروپێكی چەكداری بۆچی یەكێك لەو چەكدارانە نەگیراوە، ئەمە گرتنەم سیاسیە..

من چی تێگەشتم..

بە وردی گوێم دەگرت و ھەمویم نوسی… بە ویژدانەوە دەیگوازمەوەو دەیڵێم.. چوار پەرلەمانتارو چەندین پارێزەر شاھیدن..

ھیچ بەڵگەیەكم نەبینی شیروان بەشێك بێت لە گروپی چەكداری، یان ھانی كەسێك بدات بۆ كوشتنی كەسێكی دیكە یان پلانی كوشتن دابنێ یان جێبەجێی بكات، ھیچ بەڵگەیەكی بەھێزیشم نەدی بیسەلمێنێت سیخوڕی بۆ وڵاتێك كردوە.. چەند جارێكیش وتی: بە خێزانم تەھدید كراوم و ھاواری دەكرد كێ ئەمە قبوڵ دەكات…

ئەگەر شیروان وێنەی زیندان یان دەزگای ئەمنی گرتووەو بڵاوی كردوەتەوە، دەبوو شەش ساڵ پێش ئێستاو لەسەر ئەوە دادگای بكرایە، نەك ئێستا كە گۆڤارەكەی لە ٢٠١٥ەوە داخراوە..

تێبینی: دەنگێك بە كۆمپیوتەر لێدرا، شیروان وتی ھی من نیە، دادوەر وتی: دواتر لە تاقیگە لەرەلەری ئەم دەنگە بەراورد دەكەین بزانین تۆیت.. داوەر پێش ئەوەی ئەمكارە بكات حوكمی شیروانیدا بەشەش ساڵ…

ھیواموایە دادگای تەمیز باشتر لەم دۆسیە بكۆڵێتەوە پێش حوكمی كۆتایی… گواستنەوەی ئەم ڕاستیانەم لە دادگایەكی كراوە بە ئەركی سەرشانی خۆم زانی…



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button