بزوتنەوەی گۆڕان: سزادانی چالاكوانانی بادینان پێشهاتێكی مەترسیدارە

لڤین: بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی كەیسی دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاند، بڕیاری سزادانی (پێنج) چالاكوانی بادینان، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی، هەنگاوێكی مەترسیدارو پێشهاتێكی ناجۆری دەسەڵاتە.

بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی كەیسی دەستگیركراوەكانی بادینان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: بڕیاری سزادانی (پێنج) چالاكوانی بادینان، بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی، هەنگاوێكی مەترسیدارو پێشهاتێكی ناجۆری دەسەڵاتە دەرهەق بە چالاكوان و ئازادیخوازانی بادینان.

بزوتنەوەكە رایگەیاندووە “لە رەهەندی یاساییەوە، ئەو كارەی ئەو سزادراوانەی پێ تۆمەتبار كراون بەهیچ جۆرێك لەگەڵ سەپاندنی جۆری سزاكانیان یەكناگرێتەوە، هەربۆیە ئەم هەنگاوە وەك پەیامێكی مەترسیدار دەبینین بەرامبەر سەروەری یاسا و ئازادییە گشتیەكان لەلایەك و، ژیان و جوڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و، چالاكوان و دەنگی ئازاد بە تایبەتی”.

بزوتنەوەكە راشیگەیاندووە “دووپاتی دەكەینەوە، بە سیاسیكردن و بە حیزبیكردنی سەكۆی دادگاكان و قەڵەمی دادپەروەری؛ دۆخی هەرێم بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتر دەبات، هەر لەو روانگەیەوە، لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا؛ پشتیوانی سەرسەختی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و، بەرگریكاری فراوانبونی مەوداكانی ئازادی رادەربڕین بوین”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button