لە مانگێکدا لە سلێمانی 184 تۆن كاڵاو شمەكی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

لڤین:
لە مانگی تشرینی یەكەمدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە حەوت هەزار و (210) سەردانیان ئەنجام داوە و دەستیشیان بەسەر زیاتر لە (184) تۆن كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی جێبەجێ نەكردنی رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و مەرجەكانی دیكەی كاركردن (54) شوێن داخراوە و (15) شوێنیشیان روبەڕوی دادگا كردوەتەوە.
ئەوەشی روونکردووەتەوە مانگی رابردوو دەست بەسەر (184) تۆن و (129) كیلۆگرام كاڵاوشمەك و خواردەمەنی خراپبوودا گیراوەو لەناوبراون، لەو ماوەیەدا (28) ملیۆن و (450) هەزار دینارغەرامە بۆ شوینکارەکان ئەنجامدراوە.