وەزارەتی خوێندنی باڵا: ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو گەیشە زیاتر لە 47 هەزار

لڤین:
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ٪100ی خویندکاران وەردەگیرێن و کۆی ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو گەیشتووەتە زیاتر لە 47 هەزار خوێندکار.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانی ساڵی ڕابردوو بـۆ نمـرەکـانی ئەمساڵ جێبەجێدهكهین بەوەش (4 هەزارو 469) خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیرا.
وەزارەتەکە روونیکردەوە کۆی گشتی ئەو خوێندکارانەی کە وەرگیراون گەیشتە (47 هەزار و 746) خوێندکارکە ڕێژەی ئەوانەی بە خۆڕایی دەخوێنن ٪65.5ی خوێندکاران دەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد هەشت هەزار کورسی خوێندن بەبەتاڵی ماونەتەوە، ئەو ژمارە کورسیەش بۆ ئەو خوێندکارانە دەبێت کە وەرنەگیراون بەوەش رێژەی وەرگرتنی خوێندکاران لەمساڵدا دەگاتە ٪100ی خویندکاران.
لەبارەی نەهاتنەوەی ناوی ئەو کەسانە ئاماژەی بەوەکرد کە له چهندرۆژی داهاتوودادا ئهوانیش وهردهگیرێن، هۆكاری وهرنهگرتنیان بههۆی ههڵهی فۆڕم پركردنهوه و ههڵبژاردنی بهشهكان بووه.