25 هەزار خوێندکار شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان گۆڕا

لڤین:
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاری لە شوێنی وەرگیرانی ٢٥ هەزار قوتابی لە زانکۆکاندا کرا.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، رایگەیاندووە، گۆڕانکاری لە شوێنی وەرگیرانی ٢٥ هەزار قوتابی لە زانکۆکاندا کرا و ئەوانەی لە بەشی دڵخوازی خۆیان وەرنەگیرابوون گرفتەکەیان چارەسەربووە.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئەو گرفتەیان بە زیادکردنی کورسی خوێندن لە زانکۆکاندا ئەنجامداوە.
ەوەس دوای ناڕەزایی خوێندکارنی قۆناغی ١٢ هات کە ماوەی چەند رۆژە لەسەر شەقامەکانن و بەردەوام ناڕەزایی دەردەبڕن و ئاماژە بەوە دەکەن کە وەزارەت خواستی بووە خوێندنی خۆڕایی کەم بکاتەوە.