داهاتی دەروازە سنوریەکانی عێراق زیادی کردووە

لڤین:
سهرۆكى دهستهى دهروازه سنورییهكانی عێراق رایگەیاند، دەروازەکانی هەرێم لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا نییە و نازانن داهاتی چۆنە بەڵام داهاتی دەروازەکانی عێراق زیادی کردووە.
عومەر وائیلی رایگەیاند، ئەوان نازانن داهاتی دەروازە سنوریەکانی هەریم چۆنە لە بەر ئەوەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندا نییە و دەشلێت: ”داهاتى ئەمساڵ لە نێوان مانگی یەکەوە تا کۆتای مانگی 9 گهیشتوەته (947) ملیار دینار.
بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق دەشڵێت، سهربارى پهتاى كۆرۆنا داهاتی دەروازە سنوریەکان بهرزبووەتهوه.
وائیلى راشیگەیاند: ساڵی رابردوو لە 10 مانگی ساڵدا کۆی داهات گەیشتبووە (885) ملیار دینار واته (62) ملیار دینار داهات لەمساڵذا زیادیکردووە.
ئاشکراشی کرد، کۆی داهاتى دەروازە سنوریەکان له ساڵى 2019دا گهیشتووەته تریلیۆنێك و 122 ملیار دینار.