وتەبێژی پارتی لەسەر ئاڵوگۆری ناوخۆی حزبەکەی رونکردنەوە دەدات

لڤین:
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیدەکاتەوە لە سلێمانی بەرپرسەکانیان بگۆڕن و دەڵێت ئەو میدیایانەی ئەو هەواڵيیان بڵاوکردووەتەوە با لە خەمی راستۆیاندا بن.
پێشتر لڤین ئاشکرای کردبوو کە پارتی لە سنوری سلێمانی و دهۆک ژمارەیەک بەرپرسی دەگۆڕێت، لەو بارەیەوە مەحمود محەمەد، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت دوورە لە راستیەوە.
دەشڵێت: ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە و تا ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.