دابان محەمەد: سکاڵاکەی دەروازەی باشماخم بردەوە

لڤین:

دابان محەمەد، رایگەیاند، بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لەسەر قسە و لێدوانەکانی ئێمە بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن سکاڵای لە دژ تۆمارکردین و سکاڵاکەم بردەوە.

دابان محەمەد. ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا لەبارەی دۆسیەکەوە رایگەیاند”دوای ئەوەی کاری قاچاغچێتیمان لە دەروازە سنورییەکان ئاشکرا کرد و ڕامگەیاند لەسەر بوونی کاری قاچاخی لە دەروازەی باشماخ، وەزیری دارایی مینحەی بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخی بڕیوە، بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ لەسەر قسە و لێدوانەکانی ئێمە بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لە دادگای لێکۆڵینەوەی پێنجوێن سکاڵای لە دژ تۆمارکردین”.

دەشڵێت لەبەردەم دادوەری دادگایی لێکۆڵینەوەی پێنچوێن ئامادەبووە و بەڵگەکانی خستوەتەڕوو “دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی دادوەری و سەلماندنی بەڵگەکانی ئێمە،  سکاڵار  سکاڵاکەی ڕەتکرایەوە و دۆسیەکەش، لەبەرژەوەندی ئێمە داخرا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button