حکومەتی هەرێم: زیاتر کە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمی کوردستان

لڤین:

حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە شارەكانی هەرێم و دەشڵێت، لە دوو ڕۆژی ئایندەدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوای ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، ئەمڕۆ بڕی (540) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەکە دەشڵێت “لە دوو ڕۆژی ئایندەدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت” دڵنیاییش دەدات لەوەی “هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button