دوو ژینگە پارێز بە هۆی دزیەوە دەستگیرکران

لڤین:

دوو ژینگە پارێز بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزی لە ناوچەی هەوارامان دەستگیرکران کە حەوی تاوانی دزیان ئەنجامداوە و زۆربەشی لە دامەزراوەکانی حکومەت بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای هەڵيبجە بڵاویکردەوە دوو کەسیان بە تۆمەتی دزی دەستگیرکردووە کە یەکیان ناوی (ک.ر.م) تەمەنی 25 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی بیارەیە و ئەوەی دیکەشیان ناوی (س.ش.م) تەمەن 21 ساڵ دانیشتووی ناحیەی بیارەیە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە هەر دوو کەسەکە کارمەندی ژینگە پارێز بوون و حەوت تاوانی دزیکردنی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە و کە بریتی بووە لە، کێبڵی کارەبای نیشتیمانی و باتری نەخۆشخانەی بیارە و کێبڵی کارەبای فەرمانگەی ئاوی بیارە و کێبڵی کارەبای یاریگای تاتانی زەردەهاڵ و دوو شێلمانی ئاسن لە گوندی سەرگەت و دزینی دوو دڕێڵ و دوو مۆلیدەی گەورەو کۆمپرێسەرێک و چەند ساحیبە و پانکەیەک لە سەیرانگای وەزەنێ لە رێستۆرانتێکدا و دزینی چەند سەرە مەنهۆڵێک لە ناحیەی بیارە. .

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button