نەوەی نوێ لە هێنانی بەنزینەکە پەشیمان بۆیەوە

لڤین:

نەوەی نوێ داوای مۆڵەتی هێنانی بەنزین لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەكات بۆ هەموو كۆمپانیا و بازرگانان، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان ئامادەیی دەربڕی مۆڵەت بداتە سەرۆکی جوڵانەوەکە بۆ هاوردەکردنی 10 ملیۆن لیتر بەنزین.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە چوار نوسراودا داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و پارێزگاری سلێمانی دەكات مۆڵەتی هێنانی سوتەمەنی  و موادی MTB)) بدەن بەتەواوی كۆمپانیا و بازرگاكان.

دوێنێ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند: ئەگەر یەكێتی و پارتی رێگبدەن بەنزین بهێنین لیتری دەدەینە (475) دینار.

لەبەرامبەردا عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان بڵاویكردەوە كە قسەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كردووە و رەزامەندیان داوە كە مۆڵەتی هێنانی ( 10 ملیۆن) لیتر بەنزین بدەن بە شاسوار عەبدولواحید.

ئەمڕۆش وەک وەڵامێک بۆ قسەکەی سەرۆکی لیژنەی سامانەسروشتییەکان کە داوای کردبوو سەرۆکی جوڵانەوەکە داوای مۆڵەت بکات نەوەی نوێ بە چوار نوسراو داوای بەخشینی بازرگانانی کردووە.

نوسراوەکانی نەوەی نوێ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button