پەرلەمانی کوردستان بۆ چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

لڤین:
ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی دۆسییەی وانەبێژان و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دابینکردنی سوتەمەنی کۆدەبێتەوە.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا داوای لە سەرجەم پەرلەمانتاران کردووە ئامادەی کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە بن کە تیایدا گفتوگۆ دەکرێت لە بارەی خستنەڕووی دواین بەدواداچوون و کارەکانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەکەمەکان و وانەبێژان و ئامادەکارییەکان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونی لیژنەکان لە بارەی گرفتتی سوتەمەنی و چارەسەرەکانی تاوتوێ دەکات، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە پەرلەمان بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ تاوتوێ دەکات.