شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: زه‌حمه‌ته دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح ببێته‌وه به سه‌رۆک کۆمار

لڤین:
شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، رایدەگەیەنێت، پێشبینی ناکات به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و شانسه‌ی هه‌بێت ببێته‌وه به سه‌رۆک کۆماری عێراق، بەشێکیش لە هۆکارەکەی رازی نەبوونی پارتییە.
شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند ”پێشبینی ناکه‌م که به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و شانسه‌ی هه‌بێت ببێته‌وه به سه‌رۆک کۆماری عێڕاق”.
ئەو هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە “ئه‌و لایەنەی که له‌ناو یه‌کێتیدا بڕیار به‌ده‌ستن بڕوا ناکه‌م به‌رهه‌م ساڵح بخه‌نه‌وه سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری عێراق، هه‌روه‌ها پارتیش به‌وه رازی نابێت”.