سەدر بەرنامەی خۆی بۆ رێگری لە دەستوەردانی وڵاتان لە ناوخۆی عێراق راگەیاند

لڤین:

رێبەری رەوتی سەدر و براوەی یەکەمی ھەڵبژاردن رایگەیاند، هەر وڵاتێک دەستێوەردان لە کاروباری عێراقدا بکات، دەبێت بە دەرگایەک بۆ کەمکردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و رێوشوێنی توندی تر.

موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا کە لە تویتەرەوە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئەو وڵاتانەی دراوسێ کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا دەکەن، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەشێوەیەک دەبێت کە ” لەسەر ئاستێکی باڵا گفتوگۆیان لەگەڵ دەکرێت بۆ رێگرتن لە دەستوەردان، ئەگەر وەڵامیان دایەوە پێشوازی لێ دەکەین، بەپێچەوانەوە پەنا بۆ رێگای دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی دەبەین”.

رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت لە قۆناغی دووەمدا “پاراستنی سنورو دەروازەکان و فڕۆکەخانەکان و توندکردنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵیان، ئەگەر نا پەنا ببرێت بۆ کەمکردنەوەی ئاستی مامەڵەی دارایی و مامەڵەی تر”.

وتوشیەتی “ھەر کارێک کە وەکو دەستبردن بۆ سەروەریی عێراق ئەژمار بکرێت، دەبێت بە دەرگایەک بۆ کەمکردنەوەی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی و رێوشوێنی توندی تر”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button