ئەمریکا لەسەر دەرکردنی باڵیۆزەکەی لە تورکیا داوای ڕوونکردنەوە دەکات

لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا رایگەیاند، داوایان رونکردنەوەان لەبارەی دەرکردنی باڵیۆزی وڵآتەکەیان کردووە لەلایەن تورکیاوە و لە ئێستادا چاوەڕوانی روونکردنەوەن.
نید پرایس رایگەیاند، گوێمان لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بووە، کە داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە باڵیۆزی 10 وڵات دەربکات، داوای روونکردنەوەمان لەوبارەوە کردووە و چاوەڕوانین لەوبارەوە روونکردنەوەمان پێبدەن.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە باڵیۆزانی ئەمهریکا و (9) وڵاتی دیکە، داوایان کردبوو تورکیا عوسمان کاڤالای سەرمایەدار و چالاکوانی تورک ئازاد بکاتلەبەرامبەردا ئەردۆغان هەڕەشەی دەرکردنی ئەو 10 باڵیۆزەی کرد.