هەسەدە: لە هێرشەکەی تورکیادا لە کۆبانێ سێ شەرڤانمان شەهید بوون

لڤین:
هەسەدە رایگەیاند دوێنێ لە کۆبانێ سێ شەرڤانیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ إڕۆکەوانی تورکیاوە کراونەتە ئامانجو بەو هۆیەوە شەهیدبوون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند: دوینێ سێ شەرڤانمان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە سیرین دەچونە کۆبانێ، لە کاتی گەڕانەوەدا لە لایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکی دەکرێنە ئامانج و و بەو هۆیەوە شەهید بوون.
ئاماژەی بە کاتی بۆردومانەکە کردووە و دەڵێت لە کاتژمێر 17.40 خولەک بووە و لە بارەی ناسنامەی شەرڤانەکانیان ناویان هۆزان قامیشلۆ و گەلی حەلەب و ئەحمەد عەفرینی بووە.