کۆمەڵ بڕیاریدا بەشداری حکومەتی عێراق نەکات و دەبێت بە ئۆپۆزسیۆن

لڤین:

ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان، له‌ ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنبوون له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان و عێراقدا بەردەوام دەبین و لەم کاتەشدا پشتگیری بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌بڕێت.

ئەمڕۆ شەممە 23/10/2021 بەسەرپەرشیی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی ئەنجامدا.

پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیداهاتوە،” كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕابردوو بوو كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو تایبه‌ت به‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ چوو”.

ئاماژە بەوەیشداروە،” له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەنجوومەنی سه‌ركردایه‌تیی به‌ وردی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاووتوێ و گفتوگۆی كرد”.

هەروەها هاتوە،” كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بڕیاری له‌ به‌رده‌وامیی بوونی كۆمه‌ڵ له‌ ڕه‌وتی ئۆپۆزسیۆنبوون له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان و عێراقداو ڕایشیگه‌یاند: پشتگیریی بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قام و به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ ده‌رده‌بڕێت و له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ته‌واوی تواناكانی خۆی ده‌خاته‌ كار”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بڕیاریشیدا لیژنه‌یه‌كی ده‌ستپاكی به‌دواداچوون بۆ سامان و دارایی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی و په‌ڕله‌مانتار و وه‌زیره‌كانی له‌ كابینه‌كانی پێشووی حكوومه‌ت و ئه‌ندامانی ئێستاو ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان دروست بكات”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك بڕیارو هه‌نگاوی كرده‌یی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق دران كه‌ چۆن كۆمه‌ڵ بتوانێ كار له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆی بكات بۆ كاری داهاتوو”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button