سەدر پشتگیری خۆی بۆ ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

لڤین:

رێبەری رەوتی سەدر، پاڵپشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و داننان بە بێگەردیی پرۆسەکەدا دیمەنێکی جوانی دیموکراسیی عێراق پێشاندەدات. 

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە هەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر ڕایگەیاند،” ئەو داننانە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش، بە بێگەردیی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان ئومێدێکمان پێدەبەخشێت بە ملکەچبوونی ئەو لایەنانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لە پرۆسە دیموکراسییەکەدا ساختەکاری کراوە”.

لەبەشێکی تری تویتەکەدا هاتوە،” بردنی وڵات بۆ پشێوی و شڵەژانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەهۆی باوەڕنەکردن و قبووڵنەکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن،نەک هەر ئابڕوچوونە و دۆخی سیاسی  و ئەمنی ئاڵۆزتر دەکات، بەڵکو وێنەیەکی خراپیش پێشاندەدات”.

ئاماژەی بەوەشكردوە،” کە نابێت گوشار بخرێتە سەر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کاری دادگا و دادگای فیدراڵی یان دەستوەردان لە کاروبارەکانیان بکرێت، بەڵکو پێویستە کەشێکی ئارام بڕەخسێندرێت تاوەکو کۆمیسیۆن رێکارەکانی لەبارەی تانەکان بگرێتەبەر”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی راگەیەنراوێكی لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە،” بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیان هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێوەیەكی سەركەوتوو بەڕێوەچووە و كەمترین ساختەكاری تێداكراوە، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان كێشەكانیان وەلا بنێن و كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر بكەن كە جێگەی رەزامەندی هەموو لایەنەكان بێت”.

ئەنجومەنی ئاسایش هۆشداریشی داوە لەو هەڕەشانەی ئاراستەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكرێت و ئاماژەی بەوەكردوە، ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردویەتی، تەنها هاوكاریكردنی حكومەت و گەلی عێراق بووە و ناڕەوایە هەڕەشەی لێبكرێت و بە دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە تۆمەتبار بكرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button