کاروانێکی دیکەی هاوکاری گەیەندرایە وەزارەتی پێشمەرگە

لڤین:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كاروانێكی تری هاوكاری گەیاندە هێزەكانی پێشمەرگە کە پێکهاتووە لە کەرەستەی پزیشکی و پێداویستی تەندروستی.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كاروانێكی تری هاوكاری گەیاندۆتە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتەکە روونیکردووەتەوەهاوکاریەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی “پێكهاتووە لە كەرەستەی پزیشكی و دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكان كە بۆ كاتی جەنگ و ڕوداوە نەخوازراوەكان بەكاردەهێنرێت”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت و هەماهەنگییەكانی نێوانیشمان چڕتر دەكرێنەوە.