ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانێکی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم دەبارێت و بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەمممە بڵاویکردەوە، سبەینێ لە چەند ناوچەیەک ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێك دادەبەزان و بارانێکی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم دەبارێت.
باسی لەوەشکردووە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر 28 پلە و نزمترین پلە 14 پلە دەبێت، سلێمانی 27 پلە بە 12 پلە دەبێت و کەرکوک 30 پلە بە 14 پلە، دهۆک 26 پلە بە 12 پلە، هەڵەبجە 27 پلە بە 14 پلەی سیلیزی دەبێت.
لە بارەی پێشبینیەکانیان بۆ سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 28 پلە و نزمترین پلەش 13 پلە دەبێت، سلێمانی 27 پلە بە 13 پلە، دهۆک 26 پلە بە 12 پلە، کەرکوک 29 پلە بە 13 پلە، هەڵەبجە 27 پلە بە 13 پلەی سیلیزی دەبێت.