لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

لڤین:
بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی باڵای روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ رۆژی دووشه‌ممه كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر. پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێ.
راشیگه‌یاند، پێویسته هه‌موو تاكێك هه‌ردوو ژەمی ڤاكسین وه‌ربگرن و دووباره ده‌ست بكه‌نه‌وه به رێككاره‌كانی خۆ پارێزی، رۆژی دووشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆده‌بێته‌وه، بۆ ده‌ركردنی رێنمایی و بڕیاری تازه.