نەوەی نوێ و ئیمتیداد لە هەوڵی دروستکردنی گەورەترین فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنن لە عێراق

لڤین:

نەوەی نوێ لەگەڵ لیستێکی عەرەبی و ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە گفتوگۆرایە بۆ دروستکردنی فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی عێراقیدا. 

عەلا ڕكابی سەرۆكی لیستی امتداد  دیداری شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵاەوەی نەوەی نوێ ئەنجامداوە و رایگەیاندووە، لەبارەی زۆر شتەوە بە دوورو درێژی و لەچەند دانیشتندا قسەیان كردووە گفتوگۆكانیشیان بنیاتنەربوون.

لیستی ئیمتیداد نۆ کورسی هەیە و نەوەی نوێش بە هەمان شێووە لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی فراکسیۆنێکی گەورە لە پەرلەمانی عێراقیدا دروست بکەن.

پێشتریش بۆ هەمان مەبەست سروە عەبدولواحید خوشکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی بەغدادی کردبوو گفتوگۆی بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ ژمارەیەک لیست و هاوپەیمانی ئەنجامدابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button