مەزڵوم عەبدی: تورکیا لە هەوڵی ئاژاوەنانەوەیە لە کۆبانێ

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، توركیا له‌هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه له‌كۆبانێ.
مه‌زڵوم عەبدی له تویتێكدا ڕایگەیاند ” له‌كاتێكدا كه هه‌موو سوریا داوای ئارامی و سەقامگیری ده‌كه‌ن، توركیا لە داگیرکاری و بۆردومانكردنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له كۆبانێ بەردەوامە و ڕێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات و دەیەوێت شەڕ لە ناوچەکە هەڵبگیرسێنێت.”
دوای بۆردومانی تورکیا لە شاری کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی پرسەی خۆی بە کەسوکاری قوربانیان داواشی لە لایەنی نێودەوڵەتی و گەرەنتیکار کە ئەمەریکا و ڕووسیان کردووە بە ئەرکی خۆیان هەستن.
Di demeke ku hemû Sûrî daxwaza aramiyê dikin, dagirkeriya Tirk lihevkirinan binpê dike. Bombekirina sivîlan li Kobanî hewldana proveksyonê ye, armanc dike şer li herêmê gur bike.
Em sersaxiyê ji malbatên şehîdan re dixwazin û bang li aliyên garantor dikin ku bi erkên xwe rabin. pic.twitter.com/l7ZpDZFG7S— Mazloum Abdî مظلوم عبدي (@MazloumAbdi) October 21, 2021