لە دهۆک 49 کەس بەهۆی قومارکردنەوە دەستگیرکران

لڤین:

پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، بە تۆمەتی قومارکردن و بەپێی ماددەی 389ی یاسای سزادانی عێراقی 49 کەسیان دەستگیرکردووە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند “لە چەند رۆژی رابردوودا 49 تۆمەتبار بە تۆمەتی جۆراوجۆری پەیوەست بە قومارکردن و کارئاسانی بۆ ئەو کارە دەستگیرکراون کە 21 کەسیان لە ئەڤرو سیتی و لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراون”.

ئاماژەی بەوەکردووە،17 تۆمەتباری دیکەش لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرهەڵدانەوە دەستگیرکراون و بنکەی پۆلیسی نەورۆزیش دەستی بەسەر 9 لاپتۆپ و ژمارەیەک ئەدمیندا گرتووە کە سیستەمەکانی قومارکردنیان بەکارهێناوە و دوو تۆمەتباری دیکەش لەلایەن چالاکییە مەدەنییەکانەوە دەستگیرکراون.

وتیشی “هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە بواری قوماردا کار دەکەن بەردەوام دەبێت لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کە جادووگەری و سواڵ دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button