ئەو گەنجەی تەقەی لە نانەواکە کرد باوکی رادەستی پۆلیسی کرد

لڤین:
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئەو گەنجەی بەیانی ئەمڕۆ لەسەرەی ناندا وەستای نانەواخانەیەکی بریندارکرد، لەلایەن باوکیەوە رادەستی پۆلیس کراوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین راگەیاند: ئەو گەنجەی بەیانی ئەمڕۆ لەسەرەی ناندا وەستای نانەواخانەیەکی بریندارکرد، باکی کەسایەتییەکی ناسراوی سنورەکەیە و خۆی کوڕەکەی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
بەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی حاجیاوا لەسەرەی کڕینی ناندا، کەسێک تەقەی لە وەستایەکی نانەواخانە کردووە، کە هاوڵاتییەکی تەمەن 26 ساڵە و برینداریکردووە.
باوکی تۆمەتبارەکە پیشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە پلەی لیوای هەبووە ئێستا خانەنشینە و لە نێو یەکێتیدا کار دەکات بەڵآم هیچ پلەیەکی حزبی نییە.