دانیشتنی دادگایی چوار لە دەستگیرکراوانی بادینان دواخرا

لڤین:

ئەمڕۆش بۆ جاری پێنجەم دادگایی چوار دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دواخرا و پارێزەری دەستگیرکراوان دەڵێت بەشەڕ و هاوار هاوار رێیاندام بچمە ناو هۆڵی دادگا.

ئەمڕۆش بۆ جاری پێنجەم دادگایی چوار دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دواخرا و پارێزەری دەستگیرکراوان دەڵێت بەشەڕ و هاوار هاوار رێیاندام بچمە ناو هۆڵی دادگا.

بەشدار حەسەن، پارێزەری خۆبەخشی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند: چەند هۆکارێک هەبوو بۆ دواخستنی دادگاییەکە کە یەکەمیان یەکێک لە دادوەرەکان ئامادەنەبوو بەشداری بڕیار بکات.

وتیشی بابەتێکی دیکەی هۆکارەکانی دواخستنی دادگاییەکە، نامەیەکی ونسراوە کە بۆ کونسوڵخانەی ئەمریکایان ناردووە و داوای کۆبونەوەیان کردووە.

هۆکارێکی دیکەش بۆ دواخستن تۆمارێکی دەنگی شێروان تەهایە کە ئەو تۆمەت خراوەپاڵە رەتیدەکاتەوە دەنگی ئەوبێت، لەو تۆمارەشدا باس لەوە دەکرێت کە شتێک بکرێت ئەوەش بە تەفسیری دەزگای ئاسایش هەوڵی کاری تێکدەرانەیە.

ئهاوکات دوای دادگاییەکە هەرێم رەفعەت یەکێکی دیکە لە پارێزەرانی خۆبەخش وتی، ئەو کەسانەی ئەمڕۆ دادگاییان هەبوو ئەندامبوون لە هاوپەیمانی نیشتیمانی کە سەرۆکی ئەو هاوپەیمانییە ئێستا سەرۆک کۆماری عێراقە، من لە دادگاش داوام کرد ئەگەر تۆمەتێک هەیە لەو بارەیەوە با سەرۆک کۆماریش بێت دادگاییەکە.

لە بارەی دۆخی دادگاییەکەوە بەشدار حەسەن رای گەیاند لەسەرەتاوە دۆخەکە ئاسایی نەبوو، بە هاوار هاوارو شەڕ رێیاندام بچمە ناو هۆڵی دادگا.

ئەو وتیشی ئەگەر ماددەی یاسایی ئەو تۆمەتخراوەپاڵانە نەگۆڕێت ئەوا لە سەروی پێنج ساڵ زیندانی سزادەدرێن کە دادگا پێویستە ماددەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتخراوەپاڵانە بگۆڕێت چونکە تۆمەتەکان لەگەڵ ئەو یاسایە ناگونجێت.

ئەو کەسانەی ئەمڕۆ دادگاییان ئەنجامدرا هەریەك لە شێروان تەها و مەسعود عەلی و كارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب بوون و دادگا وادەی دانیشتنی داهاتووی رانەگەیاند، بڕیارە سبەینێش پێنج چالاكوانی دیكە دادگایی بكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button