پژاک داوای لێبوردن لە بنەماڵەی دوو گەریلای دەکات

لڤین:
پژاک ڕایدەگەیەنیت، هەردوو هەڤاڵیان کە شەهیدبونیان راگەیاندون بۆیان دەرکەوتووە کە شەهید نەبوون و داوای لێبوردن لە بنەماڵەکانیان و خەڵکی دەکەن.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت “پاش لێکۆڵینەوەی فراوان سەبارەت بە ڕووداوی ٤ی ئابی ٢٠٢١، کە پێشتر وا ڕاگەیەندرابوو، هەردوو هەڤاڵمان بەناوەکانی(شاهین بۆکان’موحسین قەدیری’ و ئاریۆ سنە’ئیدریس فەقیهی’) لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە شەهیدکراون، دەرکەوت کە ئەو دوو هەڤاڵە شەهید نەبوون”.
پژاک دەڵێت: پێشتر لە ٤/٨/٢٠٢١ ڕامانگەیاندبوو کە هەردوو هەڤاڵمان(شاهین و ئاریۆ) شەهیدبوون، بەڵام دوای ئەوەی هەڤاڵ شاهین بەسەلامەتی خۆی ڕزگارکرد و خۆی گەیاندووەتە هێزەکانمان و پاش لێکۆڵینەوەیەکی فراوان، دەرکەوت کە هەڤاڵ ئاریۆ بە قورسی برینداربووە و کەوتووەتە دەستی هێزی داگیرکەری ڕژێمی ئێران و ئێستا لەناوەندێکی لێپرسینەوە ڕاگیراوە.
پژاک ڕاشیگەیاندووە “ئێمە بە ڕێزدارییەکی شۆڕشگێڕییەوە داوای لێبووردن لە هەردوو بنەماڵەی گەریلا شاهین بۆکان و ئاریۆ سنە و گەلە تێکۆشەرەکەمان دەکەین”.