سێ پەرلەمانتاری یەکگرتوو: پەیامی دەنگدان لە بادینان گەیشتە حزبی دەسەڵاتدار

لڤین:

سێ پەرلەمانتاری یەکگرتوو دەڵێن پەیامی دەنگدەرانی بادینان گەیشتە حزبی دەسەڵاتداری ناوچەکە و بۆیاندەرکەوت کە کۆت و بەندکردنی ئازادی ڕادەربڕین لای خەڵک قبوڵکراو نییە.

لەدوای دانیشتنی دادگایی کردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی، کە تیایدا دادگا بریاریدا بەبەند کردنی ناوبراوان بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ ئەژمارکردنی ماوەی ڕاگرتنیان لەقۆناغی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن هەریەکە لە ئەبوبەکر هەڵەدنی و هەلز ئەحمەد و سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتارانی یەکگرتوو راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە “دەرکەوت بەڵگەکان ڕوون بوون وتەنانەت مادەی دادگایی کردنەکەی لەمادە (١)ی یاسای ژمارە(٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ گۆڕی بۆ مادەی ٢٢٢ لەیاسای سزادانی عێراقی”.

ئاماژەیەیان بەوەشکردووە “حزبی دەسەڵاتداری بادینان لەپەیامی دەنگدەرانی پارێزگای دهۆک تێگەیشتن، دەرکەوت کە گوشار و کۆت وبەندکردنی ئازادی ڕادەربڕین لای خەڵک قبوڵ نەکراوە”.

لە هەڵبژاردنی 10.10.2021دا دەنگەکانی پارتی کە حزبی یەکەمی بادینان بوو بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد بوو کە بەگوێرەی زانیاریەکان مەسعود بارزانی داوای لێکۆڵینەوەی لە هۆکارەکانی کەمکردنی دەنگەکانی حزبەکەی کردووە لەو ناوچەیەدا.

ستایشی خۆڕاگری دەستگیرکراوانی بادینانیان کردووە و و دەشڵێن “وورە بەرزی و پاڵپشتی کەسوکاریان کەهەموو دانیشتنێ دەیانیان ئامادەی دادگا دەبوون”.

ئەوان ستایشی تیمی پارێزەرانیشیان کردووە و پێیانوایە پشکی شێری شانازی سەلماندنی بێتاوانی تۆمەتباران بۆ جوامێری وپشوودرێژی وبەرگری سەرسەختانەی ئەوان دەگەڕێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button