دۆخی کۆرۆنا لە سلێمانی خراپە

داهات حه‌وزێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شەهید هێمن له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و ته‌نها ئه‌مڕۆ زیاد له‌ 170 نه‌خۆش داخڵی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

داهات حه‌وێزی، لە فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئەمڕۆ زیاد لە 170 نەخۆش لە نەخۆشخانەی جمهوری (شەهید هێمن) داخل كراون، بەشێکیان لە بەشی چاودێری وردن، بەداخەوە زۆربەی کات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە.

بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە کە تایبەتکردوە بە توشبوانی کۆرۆنا دەشڵێت “ئێستا لە ئامادەکارین بۆ کردنەوەی قاوشێکی تازە بۆ داخل کردنی نەخۆش، نەخۆشێکم بینی تەمەنی 38 ساڵ بوو، 70٪ی سیەکانی ئیلتیهابات بوو و رێژەی ئۆکسجینی 65 بوو و لە چاودێریش شوێن نەبوو داخڵی بکەین، کە پرسیارم لە هاوەڵی نەخۆشەکە کرد بەداخەوە ڤاکسینی وەرنەگرتبوو!”.

حەوێزی داوا له‌ هاوڵاتیانیش ده‌كات په‌له‌ بكه‌ن له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و ده‌ڵێت “تکایە پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خانەوادەکانتان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button