بیل کلینتۆن گەیەندرایە نەخۆشخانە

لڤین:
بیل كلینتۆنی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، دۆخی ته‌ندروستی تێکچووە و بەو هۆیەوە گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، بنەماڵەکەشی دەڵێن نەخۆشیەکەی پەیوەندی بە کۆرۆناوە نییە.
ئه‌نجێل ئۆرینیا وته‌بێژێك به‌ناوی خانه‌واده‌ی بیل كلینتۆن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه ته‌ندروستی بیل کلینتۆن تێکچووە بۆ چاره‌سه‌ری پێویست براوەتە نەخۆشخانە.
وتەبێژی بنەماڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ئێستادا گواستراوه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی UCAی پزیشكی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری هه‌وكردن، بەڵام ئەوەشی وتووە کە نه‌خۆشیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كۆرۆناوه نیه.
ئاماژەی بەوەشکردووە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و هیوای خواستووە بە زووی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.