بۆردومانی شارباژێڕ و پشدەرکرا

لڤین:
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە شارباژێڕ و پشدەر بۆردومانی چەند ناوچەیەکیان کرد و لە سنوری شارباژێر زیانی گیانی لێنەکوتووەتەوە لە سنوری پشدەریش تا ئێستا زیانی گیانی نەزاندراوە.
لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیان بە بۆردومانی گوندی خەزێنە و گوندی کۆیلێ لەسنوری ناحیەی قەسرێ و شاخی بێرمکە و شاخی ئەحمەدە لەبەرامبەر زینی وەرتێ و سەرکەپکان و گوندی سێوەیسی ناحیەی سەنگەسەر كردووە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت، له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك رایگەیاند “كاتژمێر 10:40ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ھه‌ینی، سنوری ( كوێره‌كانی) كه نزیكه‌ی پێنج كیلۆمه‌تر دوره له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌زای ماوه‌ت، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه بۆردومان كرا”.
راشیگه‌یاندوه “سوپاس بۆ خوای گه‌وره دانیشتوانی گوندی گه‌ڵاڵه بێ زیان و سه‌لامه‌تن و بۆردومانه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه”.