ژمارەی تانە و سکاڵاکان دژی هەڵبژاردنەکان گەیشتە 375 دانە

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدگەیاند، لەوکاتەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە پێش وەختەکەی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنراوە 375 تانە لەو ئەنجامانە دراوە.

هیمان تەحسین بەگ، بە دەنگی ئەمریكای وت: لەوکاتەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە پێش وەختییەکەی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنراوە 375 تانە لەو ئەنجامانە دراوە، ئەو تانانە هی لایەنی عێراقین، بە شیعە و سوننە و کورد و تەنانەت کاندیدی سەربەخۆن.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكاندا بەشێك لە كاندید و لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن تانەیان لە ئەنجامە بەراییەكاندا، لە هەرێمی كوردستانیش هەریەکە لە یەکێتی و کۆمەڵ سکاڵایان لەسەر هەڵبژاردن لە هەولێر و پارتی لە سلێمانی سکاڵایان هەبووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button