یەکێک لە کاندیدە دەرچووەکانی دهۆک نزیکەی دوو مانگە کۆچی دوایی کردووە

لڤین:

یه‌كێك له‌ كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی پارێزگای دهۆك كه‌ به‌ كورسی كۆتای مه‌سیحیه‌كان ده‌رچووه‌، نزیکەی دوومانگ پێش ئێستا  كۆچی دوایی كردووه‌.

ئینسام مانوئیل، کاندیدی کورسی کۆتای مەسیحیەکان لە پارێزگای دهۆک، هەرچەندە 2397 دەنگی هێنا و سەرکەوت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵام ئەو کاندیدە لە پەڕەی فەرمیەکەی لە 24ی ئاب کۆچی دوایی راگەیەندراوە ودەڵێت 25 رۆبووە توشی کۆرۆنا بووە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پەڕەی ئەو کاندیدە دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەرچونی رایگەیاندوووە لە خۆشەویستی ئەو کاندیدە بووە کە بە بێ ئەوەی هیچ بانگەشەیەکی بۆ کرابێت دەنگی پێویستی هێناوە.

لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو پەڕەیەی فەیسبووک فەرمییە و لە کاتێک کە کاندیدی لیستەکەی عەبادی بووە دانراوە و دواتریش بەردەوام بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button