میدیای نزیک لە پەکەکە: هێرشەکەی خەلیفان پێشمەرگەکانی رۆژ ئەنجامیانداوە

لڤین:

ئاژانسی هاوار نیوز لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردەوە هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ هێرشیان کردووەتە سەر ئەو گروپە گەریلایەی خەلیفان کە ماوەیەکە پەکەکە دەڵێ پارتی هێرشەکەی ئەنجامداوە.

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە “عەزیز وەیسی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی زێرەڤانی پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانی شەهیدکردنی پێنج گەریلاکەی خەلیفانی دەرکردووە و چەکدارانی ڕۆژیش فەرمانەکەیان جێبەجێ کردووە”.

ئاژانسەکە ناوی ئەو پێشمەرگانەی رۆژیشی بڵاوکردووەتەوە کە فەرمانەکەیان جێبەجێ کردووە، بەڵام لە بارەی کوژرانی ئەو گەریلایانەوە تا ئێستا پارتی هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە هەرچەندە پەکە لە بەرزترین ئاستدا لەوبارەیەوە داوای روونکردنەوەی کرد.

ڕۆژی ٣ی ١٠ی ٢٠٢١ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، تیمێکی حەوت کەسیی گەریلاکانیان لە شەوی ٢٨ی ئاب لە ناوچەی خەلیفان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی پارتیەوە  و تەنها یەک کەسیان رزگاری بووە و یەکێکیشیان بە برینداری دەستگیرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button