بایدن بە هۆی هێرشەکانی لە رۆژئاوای کوردستان رەخنەی توند لە تورکیا دەگرێت

لڤین:

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانەوەی هێزەکانی لە رۆژئاوای کردستان بۆ ساڵێکی دیکە درێژ دەکاتەوە و رەخنەی توند لە هێرشەکانی تورکیا لەو ناوچانە دەگرێت.

جۆ بایدن، بڕیاری ژمارە 13894ی تایبەت بەو هەڕەشانە درێژکردەوە کە لە ئەنجامی دۆخی سووریا بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەرکرا بوو.

ئەو بڕیارە کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمی 201 دەریکردبوو لەلایەن بایدنەوە جارێکی دیکە درێژ کرایەوە.

لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی وتویەتی “بارودۆخی نێو سوریا و پەیوەندیدار بە سوریا، بەتایبەتی ئەوەی کە پەیوەندیی بە هەنگاوەکانی حکومەتی تورکیاوە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر هەڵمەتەکانی تایبەت بە تێکشکاندنی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام – داعش دەبێت”.

سەرۆکی ئەمریکا وتوشیەتی هەنگاوەکانی تورکیا لەو ناوچانە “ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، دەبنە هەڕەشەی زیاتر بۆسەر ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە”.

بایدن دەڵێت، دەبێت ئەو بارە نائاساییە نیشتمانییەی لەسەر بنچینەی بڕیاری جێبەجێکاریی ژمارە 13894 لە 14ی ئۆکتۆبەری 2019 دەرچووە بۆ دوای 14ی ئۆکتۆبەری 2021یش بەردەوام بێت و بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button