یەحیا رەسوڵ:
عێراق سبەینێ لەکاتی دەنگدان فڕۆکە سەربازیەکانی بەکاردەهێنێت

لڤین:
وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی عێراقی سبەی هەندێك دەرچوون لە ئاسمانی بەغداد و چەند پارێزگایەكی دیكە ئەنجامدەدات.
لیوا یەحیا ڕەسول، ڕوونیشیكردەوە، دەرچوونەكان لە بەرزییەكدا دەبێت كە دەبێتە هۆی بیستنی دەنگی ئەو فڕۆكانە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان راشیگەیاند دەرچوونەكان بۆ چاودێری و بەدواداچوون و فەراهەمكردنی پارێزبەندیی ئاسمانییە بۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی.