گەرمیان:کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، قەزای کەلار مێردمنداڵێک کە لە دوکانێک کاری کردووە کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەستدەدات،خاوەنی دووکانەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (شەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (محمد شیرکۆ نەسروللە ) لەدایکبووی ٢٠٠٥ هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو ”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،”محەمەد شێرکۆ لە دوکانێک کاری کردووە و بەوتەی  دوکاندارەکە، ” ناوبراو لەمارکێتەکەی کاری کردووە لەکاتی پاککرنەوەی مەجاری مارکێتەکە بەشیش، کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، “لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و خاوەنی مارکێتەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی411 بەندکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button