لە کاتژمێر شەشی ئێوارە ئامێرەکانی دەنگدان لە کاردەکەون

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى عه‌ینكاوه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئامێره‌كانى ده‌نگدان له‌كارده‌كه‌ن‌و ناتوانرێت هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌نگدان درێژبكرێته‌وه.
سیروان محه‌مه‌د له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند “له‌كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئامێره‌كانى ده‌نگدان به‌شێوه‌ى ئۆتۆماتیكى له‌كارده‌كه‌ون”.
وتیشی، هیچ ده‌رفه‌تێك نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ى واده بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى تا ئه‌وكاته ناتوانن ده‌نگبده‌ن، تائێستاش كێشه‌یه‌كى زه‌قمان نییه، ڕه‌نگه گرفتى ته‌كنیكى بوونى هه‌بێت.