پۆلیسی هەڵەبجە وردەکاری کوشتنی پاسەوانەکەی لقی 12ی پارتی ئاشکرا دەکات

لڤین:

پۆلیسی هەڵەبجە هۆکاری و شێوازی کوشتنی پۆلیسکەی لقی 12ی پارتی ئاشکرا کرد و دەڵێت هۆکارەکەی کێشەی تایبەتی نێوان تاوان نلێکراو بکوژەکە بووە.

چەند ڕۆژی ڕابردوو تەرمی هاوڵاتیەك كە پۆلیسی لقی 12ی پارتی بوو لە هەڵەبجە بە كوژراوی دۆزرایەوە، دوای لێکۆڵینەوەی پۆلیس و ئاسایش بەیانی ئەمڕۆ بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکردنی تاوانبارەکەی راگەیاند.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: هێزەکانمان لە بونی تەرمی هاوڵاتیەك لە نزیك ناحییەی سیروان ئاگادار كرانەوە، دوای هەڵگرتنەوەی تەرمەكە و گواستنەوەی بۆ پزیشكی دادی هەڵەبجە لێكۆڵینەوەكان لەبارەی كوشتنی ئەو هاوڵاتیەوە دەستپێكرد.

ئاشکرایکرد لە سەرەتای لێکۆڵینەوەکان چوار تۆمەتبار دەستگیركراون دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت دوان لەو دەستگیركراوانە دەستیان هەبووە لە كوشتنی ئەو هاوڵاتیەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسەی تۆمەتباری سەرەكی بووە لە ئەنجامدانی تاوانەكە ماوەی ساڵێكە لەگەڵ كوژراوەكە ناكۆكی و كێشەیان هەبووە و ماوەیەكی زۆرە پلانی بۆ كوشتنی ئەو پۆلیسە داناوە.

ئاشکراشیکرد، بكوژەكە واخۆی نیشاندەدات هیچ كێشەیەكی لەگەڵ تاوانلێکراودا نییە و شەوی رووداوەکە لە رێی هاوسەری تاوانلێکراوەوە دەزانێتکە دەیەوێت بڕوات بۆیە بە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی لەگەڵ خۆی دەیبات، بەڵام لە ڕێگا بەبیانووی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لەكار كەوتووە بكوژەكە دادەبەزێنێت لەوكاتەدا بە ئۆتۆمبێلەكەی كوژراوەكە دەشێلێت چەند جارێك بەسەریدا دەڕوات بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لە گیان لەدەستدانی.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هاوسەرەکەی پێشتر لە پیلانی بکوژەکە ئاگادار بووە، دانی بەوەداناوە کە بکوژەکە تەلەفۆنی بۆ کردووە و پێی وتووە، بەنیازم مێردەکەت بکوژم، دەبوایە دادوەری لێکۆڵینەوە یان هێزەکانی پۆلیسی لەوە ئاگادار بکردایەتەوە، بکوژەکەش شەوی رووداوەکە لە رێگای سەرەکیەوە ناڕوات و ناگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە بازگەی هێزە ئەمنییەکان دەرباز بکات.

دوای ئەوەی پۆلیس دەستگیری دەکەن بەڵگەی پێویست بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە دەدۆزنەوە کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکدا ئۆتۆمبێلەکە کە نیسان سەنی سور و سپی بووە پێشتر بە لەزگەی سپی رەنگە سورەکەی گۆڕیوە و ژمارەکەشی بە قوڕ داپۆشیوە لۆگۆی تەکسیەکەشی لێکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button