سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: هیچ ئامێرێکی دەنگدان لە کاتی دەنگدانی تایبەت لە کار نەکەوتووە

لڤین:
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،هیچ ئامێرێکی دەنگدان لە کاتی دەنگدانی تایبەت لە کار نەکەوتووە و دەشڵێت هەڵبژاردنەکان بە ستانداردی نێو دەوڵەتی بەڕیوە دەچێت.
جەلیل عەدنان خەلەف، بەیانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “هیچ گوشارێك لەسەر دەنگدەران نییە و ئەگەر هەشبن ئەوا ئێوە بەر لە من ئاگاتان لێ دەبێت”.
کۆمسیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: لە حەوتی بەیانییەوە تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان لێرەن و بارودۆخ سەقامگیرە و سەرجەم وێستگەکان کراوەن و هیچ کێشەیەکمان نییە.
وتیشی”پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە ناردنی پەیامێکی دڵنیاییە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمەش ئەو شتەیە کە ئێستا هیوامان پێیەتی”.
باسی لەوەشکرد، هەڵبژاردنی ئەمجارە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و جیهان دەتوانێت هەڵبژاردنی ئەمساڵ جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو ببینێت.
خەلەف وتیشی: هیچ ئامێرێک لە ئامێرەکانی دەنگدان پەکی نەکەوتووە و کێشەیان تێدا نییە و پرۆسەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی بەسرەیە.