قوباد تاڵەبانی: ركابەرایەتی یەكێتیو گۆڕان تەنیا سلێمانی لاوازكرد

لڤین:
سهرۆكی هاوپهیمانی كوردستان رایگەیاند، ركابەرایەتی یەكێتیو گۆڕان تەنیا سلێمانی لاوازكرد، سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان زوو هەستیان بەوەكرد.
قوباد تاڵهبانی لهدواین كهمپهینی جهماوهریی بانگهشهی ههڵبژاردن له یاریگای نێودهوڵهتی سلێمانی وتی: سویند بهئەڵڵا ههر له سلێمانییهوه سهركهوتن رادهگهیهنین و ناهێڵین سلێمانی بكهوێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان دەشڵێت: ركابەرایەتی یەكێتیو گۆڕان تەنیا سلێمانی لاوازكرد، سەرۆك مام جەلال و كاك نەوشیروان زوو هەستیان بەوەكرد، بۆیە رێككەوتنی دەباشانیان ئیمزاكرد. جیاوازی بەڕێوەبردنی سلێمانی لەگەڵ شوێنی تردا، ئاسمانو رێسمانە، ئەمە منەت نییە، ئەوە سلێمانی خۆیەتی ناچاری كردوین گوێی لێبگرین، بەقسەی بكەین، سازشی بۆ بكەین.
ئەو لە قسەکانی لە بارەی سلێمانییەوە وتیشی: سلێمانی شارێكی یاخییە، قەت فێری گوێڕایەڵی نەبووە، هێزە سیاسییەكانن دەبێت گوێڕایەڵی ئەم شارە بن. ئەگەر رۆژێك بەرامبەر بە سلێمانی كەمتەرخەم بووین، بە گەورەیی خۆتان بمانبورن.
سەرۆکی هاوپەیمانی کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمیشە راشیگەیاند: ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی ئەو هاوكێشە سەقەتە بگۆڕین كە تەنها حزبێك بڕیار لە چارەنوسی میللەتێك بدات.