سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە

ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كرد كه بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا نوسیویه‌تی “سبه‌ی هه‌ینی، ڕۆژی ده‌نگدانی برایانی هێزه قاره‌مانه‌كان، رۆژی ده‌نگدانی عاشقانی گۆڕانكاری و چاكسازیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت و شكۆ و هێزی خۆیان، رۆژی ده‌نگدانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی زیندانه‌كان و ئاواره‌كانی سه‌رانسه‌ری عێراقه كه به‌هۆی تیرۆر و نادادپه‌روه‌ری و تاوان و سیاسه‌تی بێباكانه‌وه ده‌یانه‌وێت واقیعی تاڵی خۆیان بگۆڕن و له گه‌نده‌ڵی ده‌ربچن به‌ره‌و چاكسازی و شانازی و سه‌لامه‌تی هه‌نگاو بنێن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو “خوای گه‌وره هه‌مووی پیرۆز بكات، داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م یارمه‌تییان بدات بۆ چاكسازی و ڕزگاركردنی عێراق”.